هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

"بەداخەوە گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی موچە بە(موژدە) بڵاو ئەکرێتەوە"

مامۆستا صلاح الدين محمد بهاء الدين ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"بەداخەوە گەیشتینە ڕۆژگارێک پاش 55 ڕۆژ هەواڵی موچە بە(موژدە) بڵاو ئەکرێتەوە !!".

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو باس لەوە دەكات، كە"هەمیشە ئێمە لەگەڵ لێکتێگەیشتن و چارەسەری یاسایی وئاشتیانەی گرفتەکانین لەگەڵ بەغدا،بەڵام نابێ لەسەر حسابی مافی زەوتکراوی موچەخۆرانی هەرێم بێت وتەحایول بێت لەسەر بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی سەبارەت بەمسۆگەرکردنی ماف وشایستەداراییەکانی هاوڵاتیانی موچەخۆرانی هەرێم.."

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەشلێت،"بەڵێ، بۆ قەوارەی دەستوری هەرێم، بەڵێ، بۆ دابینکردنی قوت و ئازادی هاوڵاتیانی نیشتمان. ‏نەخێر، بۆ گەندەڵی و نادادی و ئیستیغلالی سۆزی نەتەوەیی بۆمەرامی کەسی وحزبی.."

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
146,850 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار