بریاره ئه‌مرۆ دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى ئه‌و سكاڵایه كۆببێته‌وه كه له‌دژی حكومه‌تى عێراق تۆماركراوه له‌سه‌ر ناردنی پاره به‌شێوه‌ی قه‌رز بۆ هه‌رێمی كوردستان.
مسته‌فا جه‌بار سه‌نه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانى عێراق سكاڵایه‌كی له‌دژی محمد شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دادگاى باڵاى فیدراڵى تۆماركردووه، له‌دژى ناردنى پاره به شێوه‌ى قه‌رز بۆ حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێم.
سه‌نه‌د لهسكاڵاكهی دا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 23500ی ساڵی 2023ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وههمواركردنهوهی بڕیاری ژماره 23520ی ساڵی 2023 سه‌باره‌ت به پێدانی قه‌رزێك به بڕی دوو ترلیۆن و 1000 ملیار دینار بۆ حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵێكى دارایى به سێ قیستى یه‌كسان كه هه‌ر قیستێكى بڕى 700 ملیار دینار بووه، كه‌له مانگى ئه‌یلووله‌وه ده‌ست به خه‌رجكردنى كراوه.
پێشتریش له‌رێكه‌وتى 18ى مانگى دوو، دادگاى فیدراڵى دانیشتنى تایبه‌ت به‌و سكاڵایه بۆ ئه‌مرۆ رێكه‌وتى 25ى مانگ دوایخست.