کۆمەڵەی داکۆی لە مافی کرێنشنان ڕایدهگەیهنن، داوا لە خاوەن موڵک، دوکان، خانووەکان دەکەین لە کرێی مانگی ڕەمەزان خۆش ببن، چونکە گوزەرانی خەڵک باش نییە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا کۆمەڵەی داکۆی لە مافی کرێنشنانی کوردستان ئاماژهیان بهوهكردوه، خەڵکی بەش خوراوی هه رێمی کوردستان کرێنشینانی خێرنەدیوو لەسایەی سەری کابینەی نۆی حکومەت ڕۆژ لەدوای ڕۆژ خەڵکی ژیانی خراپتردەبێت لەیەزدان داواکارین سەبکاری ئەم نەهامەتیە بەسزای خۆت ودادگای خەلک بکەیت.
ئهوهشیانخستوهتهڕوو، لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا خەڵک گوزەرانی باش نیەو بەتایبەت کرێنشینان بۆ داوالە خاوەن مولک وخاوەن دوکان وخانوەکان وپرۆژەکان دەکەین لەکرێ مانگی رەمەزان خۆش ببن تا تۆزێک کارئاسانیان بۆبکرێ وبتوان بژێوی ژیانیان کەمێک باشتربێت.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه، لەم مانگەدا داواکارین له خوای گەورە بەهانانەی کرێنشینانەوە بێ، چونکە داوالەعەبدێک ناکەین حکومرانیەکی بێویژدانی هه بێت ونەتوانی موچەی خەڵک دابین بکات.