هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

ئەندامێكی لیژنەی دارایی: تا كۆتایی مانگ بەغدا 618 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرێت

بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی دەبێ مانگانە حكومەتی فیدراڵی 618 ملیار دینار لە بودجەی فیعڵی بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەوە دەڵێت: تا كۆتایی مانگ بەغدا 618 ملیار دینارەكەی ڕەوانەی هەرێم دەكات بۆ موچەی فەرمانبەران، نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێكدا بە میدیاكانی راگەیاندووە، چاوەڕاوان دەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە كارەكانی هەمواری بودجە كۆتایی پێبێت و پاشان بێتە پەرلەمان و یاسای بودجە هەموار بكرێتەوە

ئاماژەی بەوەشكرد، تا كۆتایی ئەم مانگەش ئەو بڕە پارەیەی بۆ موچەی موچەخۆران دیاریكراوە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تا پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی هەموار دەكرێتەوە، مانگانە حكومەتی فیدراڵ لە ناردنی 618 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت.

هەرچەندە ڕۆژی یەكی ئەم مانگە حكومەتی عێراق بڕی 618 ملیار دیناری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەران ڕەوانەی هەرێم كرد و موچەی مانگی یەكی ئەمساڵی پێ دابەشكرا، بەڵام تائێستا چارەنووسی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بە نادیاری ماوەتەوە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار