هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

وەزیری نەوتی عێراق: دەبێ حكومەتی هەرێم رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات

دوای نزیكەی هەشت مانگ لە ڕاگرتنی نەوتی هەرێم لە ڕێگای توركیاوە، بەهۆی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی پاریس، ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەرۆكایەتی وەزیری نەوت سەردانی هەولێری كرد، بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكانی هەناردەكردنەوەی نەوت و دانیشتن لەگەڵ كۆمپانیاكانی بواری نەوت و ڕێكەوتن لەگەڵ حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئامانجی سەردانەكەی بۆ بۆ هەرێمی كوردستان چارەسەركردنی كێشەكانی نەوتی هەرێمە پێش هەناردەكردنی بۆ بەندەری جیهان، لەبەر ئەوەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ حكومەتی عێراق گرنگە و بودجەی گشتی پێویستی پێیەتی، بەوپێەی عێراق دەستكەوتنی داهاتی لە نەوتە بە پلەی یەكەم.

حەیان عەبدولغەنی وتیشی، بەگوێرەی یاسای بودجەی عێراق، ڕۆژانە دەبێ هەرێمی كوردستان 400 هەزار بەرمیل نەوتی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی عێراق بكات، بۆیە هەوڵدەدەن بەربەستەكان لە كوێبن لای بدەن و بەشێوەیەكی ئاسانتر نەوتی هەرێم هەناردە بكرێتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد وەك هەنگاوی یەكەم، ڕێكەوتن لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانا نەوتیانە دەكەن كە لە كێڵگە نەوتیەكانی هەرێم كوردستان نەوت بەرهەمدەهێنن و ڕێكەوتنی سەرەتایشمان لەگەڵ حكومەتی هەرێمە بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكرێن.

سەبارەت بە لایەنی توركی وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەدا، لێكتێگەشتنی باشمان هەیە لەگەڵ حكومەتی توركیا لە بارەی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جیهان.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار