هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق: لە ساڵی داهاتووەوە مامەڵە ناوخۆییەكان تەنها بە دینار دەبێت

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند كە لە ساڵی داهاتووەوە، مامەڵەكانی ناوخۆیی لە ناو وڵاتدا تەنها بە دینار دەبێت و بە دۆلار نابێت.

بە گوێرەی سۆمەرییە نیوز، عەلی عەللاق وتی: لە ساڵی داهاتووەوە دۆلار تەنها بە گەشتیاران دەدرێت و مامەڵەكانی دیكەی ناوخۆیی تەنها بە دینار دەكرێت.

لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی دەستەی كارگێڕی و بەڕێوەبەرە ڕێگەپێدراوەكانی ئەو بانكانەی مۆڵەتیان پێدراوە لە عێراق، دووپاتیشی كردەوە، كە “هەوڵەكانی بانكی ناوەندی بۆ كردنەوەی كەناڵی پەیوەندی ڕاستەوخۆ بۆ بانكە عێراقییەكان لەگەڵ هاوتا بیانییەكانیان لە نامەنووسی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هتد، لە قۆناغی چڕدا هات، لە كاتێكدا ئەوەی ئێستا بەردەوامە كردنەوەی كەناڵەكانی گواستنەوەیە بە دراوی جیاواز، لەوانە ( درهەمی ئیماراتی، لیرەی توركی، ڕوپیەی هیندی، و یۆرۆ).

عەلی عەللاق وتیشی: "هاتنه ناوه وه ی زۆربه ی بازرگانان بۆ ناو كه ناڵه فه ڕمییه كانی گواستنەوە و دابینكردنی دۆلار به نرخی (1320) دینار هۆكارێكی ڕاستە وخۆ بوو بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی گشتی نرخ و دابه زاندنی ڕێژه ی هه ڵئاوسان".

ئەلعەلاق ئاماژەی بەوەدا كە “سیستەمی نوێی گواستنەوە و فرۆشتنی دۆلاری دەرەكی، پاراستن لە مەترسییەكان بۆ هەموو لایەنەكانی ئۆپەراسیۆنەكان دابیندەكات، مایەی قبوڵكردن و ستایشی نێودەوڵەتیشە، لەگەڵ یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارەداركردنی تیرۆر یەكدەگرێتەوە، و دەستپێشخەرییەكی گرنگ بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان بانكە عێراقییەكان و بانكە نێودەوڵەتییە باوەڕپێكراوەكان بەدەست دەهێنێت”.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار