هـه‌واڵـه‌كـان وتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا وه‌رزش ته‌كنه‌لۆجیا پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربــاره‌

بانكی ناوەندی سەبارەت بە مامەڵەكردن بە دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕكردن بەیاننامەیەكی بڵاودەكاتەوە

ئەمڕۆ بانكی ناوەندی بەیاننامەیەكی نوێی سەبارەت بە مامەڵەكردن بە دۆلار و نرخی ئاڵوگۆڕی دراوی بڵاوكردەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندی عێراقی هاتووە، "بەدواداچوون بۆ پێشهاتەكانی ئەم دواییەی بازاڕە ناوخۆییەكان، بەتایبەتی سەبارەت بە بازرگانیكردن بە نرخێكی نافەرمی ئاڵوگۆڕكردن لە پلاتفۆرم و مامەڵەی ڕۆژانە و ناڕاستەقینە و دەستكردەكەی هەڵاوسان، وامان لێدەكات ڕاستییە بنەڕەتییەكانی پەیوەست بە بازرگانی دراوی بیانی ( دۆلاری ئەمریكی) لە بازاڕە ناوخۆییەكان ڕوون بكەینەوە، هەروەها ڕۆڵی بانكی ناوەندی عێراق لە دابینكردنی دراوی بیانی لە ڕێگەی سەرچاوە فەرمییەكانییەوە، كە هەموو مامەڵە ڕێگەپێدراوەكانی یاسایی لەخۆگرتبوو، و ڕێگریكردن مامەڵە نایاساییەكانی تر.

جەختیشی لەوە كردەوە "پێویستی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكبگرن و هاوكار بن لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە گشتییە سەرەكییەكان، لەوانەش سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ لەبەر ڕۆشنایی بوونی یەدەگی بیانی بەس بۆ دابینكردنی پێداویستییە ڕەواكانی هاووڵاتیان و بازرگانان و سەرمایەداران لە ساڵی 2019.

ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرچاوەی سووڕانەوەی دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕە ناوخۆییەكان ئەوە بانكی ناوەندی عێراقە، كە لەڕێگەی بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕ و نێوەندگیرییەوە پێشكەشی دەكات، بە نرخی فەرمی دامەزراو (1320) دینار بۆ یەك دۆلار، و بەم پێیە ئەوەی پێی دەوترێت (بازاڕی رێكخراو) هیچ واقیعێكی نییە.

. بابه‌تی هاوبه‌ش

نرخی دراوه‌كان

100 دۆلار
145,450 دینار
100 یۆرۆ
171.000 دینار
100 پاوه‌ند
195.500 دینار
100 لیره‌
6.000 دینار
100 تمه‌ن
3.250 دینار