نـــووچـــه‌ گــوتــار بـه‌رنـامـه‌ درامـــا ئــابــووری پـه‌یـوه‌نـدی ده‌ربارێ مه‌
په‌خشی ڕاسته‌وخۆ

ڕۆژا چوار شەمبی جڤاتا پارێزگەها هەولێر دێ‌ لسەر زێدەكرنا كرێیا كارەبێ‌ كومبی، بهایێ‌ كارەبێ‌ 10 قات لسەر ئاكنجیێن ستیان زێدەكریە

ڕۆژا چوار شەمبی جڤاتا پارێزگەها هەولێر دێ‌ لسەر زێدەكرنا كرێیا كارەبێ‌ كومبیت --- غازی عەلی: بهایێ‌ كارەبێ‌ 10 قات لسەر ئاكنجیێن ستیان زێدەكریە

نیگەرانییەكانی هاوڵاتیان لە بەرامبەر گرانكردنی نرخی كارەبا لە سیتی و شارەكانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و بڕیارە سبەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر تایبەت پرسی گرانكردنی نرخی كارەبا كۆببێتەوە و بانگهێشتی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا بكات، ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێت، نرخی كارەبا 10 قات لەسەر دانیشتوانی سیتییەكان زیادكراوە، ئەگەر هاوڵاتیان بێدەنگ بن حكومەتی هەرێم ئەو زیادكردنە لەسەر هەمووان جێبەجێدەكات.

غازی عەلی وتی: یەكێك لە دروشمەكانی حوكمرانی ئەم كابینەیە بریتیبووە لەزیادكردنی داهات لەسەر گیرفانی هاوڵاتیان و بڕینی گیرفانی خەڵك كە ئەوەش گەورەترین ستەم بوو لە هاوڵاتیان كرا نەك هەر كارەبا لە هەموو سێكتەرەكان، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگا ئاماژە بەوەشدەكات لەهیچ وڵاتێكی دونیا نییە كرێی كارەبا 10 قات لەسەر هاوڵاتیان زیاد بكرێت بۆیە ئەگەر هاوڵاتیان بەحكومەت نەڵێن ستۆپ ،لەناو ماڵی خۆیان دەبنە كرێچی حكومەت.

. بابه‌تی هاوبه‌ش