عێراق و عومان یاریكۆتایی جامی كه‌نداو ئه‌نجام ده‌ده‌ن

بۆتان 18/01/2023 - 20:58 بڵاوکراوەتەوە لە وه‌رزش

خەریكە خەنی عێراقیەكان دێتەدی , ئاهەنگی بردنەوەی نازنازی جامی كەنداو دەگێرین بۆ ئەمەش پێویستە لە دواین هەنگاویش سەركەوتووبن كاتێك سبەی كاتژمێر 07:00 لەسەر یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی رووبەرووی هەلبژاردەی عومان دەبنەوە.
عێراقیەكان ئامادەكاری دەكەن دوو ئاهەنگ بەیەكەوە بگێرن یەكەمیان بردنەوەی ناوناوی جامی كەنداو بۆ چوارەمجار لە مێژوویاندا و دوومیشیان سەركەوتنی بەرێووەچوونی جامی كەنداو هەڵگرتنی ئابلوقەی وەرزشی سەر عێراقە.
شێرەكانی میزۆپۆتامیا بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەدەستهێنانی نازناوی چوارەمن لە مێژووی خۆیدا و یەكەم نازناویش لە ماوەی نزیكەی 35 ساڵدا، بە تایبەت لەدوای ساڵی 1988 كە لە سعودیە نازناوی جامی كەنداویان بردەوە
هەڵبژاردەی عێراق دەچێتە نێو ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم یارییە لەگەڵ عومان، بە پاڵپشتیەكی گەورەی جەماوەری كە یاریگاكە شوێنی 65 هەزار هاندەر دەبێتەوە بەلام لە یاری پێشكۆتایی بەرامبەر قەتەر زیاتر لە 75 هەزار هاندەر لە یاریگا ئامادەبوون، ئەمە جگە لەوەی نزیك لەو ژمارەیەش لە دەرەوەی یاریگا لەشاشەكانەوە بینەری یاریەكە بوون.
جگە لەو ململانێیە چاوەڕوانكراوەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە بۆ بردنەوەی ئەم یارییە كۆتاییە ، ململانێیەكی دیكەش لە نێو یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە لە نێوان ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی عومانی، وەك سەلاح یەحیا و جەمیل یەحمدی ، ئەستێرەكانی هەڵبژاردەی عێراق، ئیبراهیم بەیش و ئەیمەن حسێن ئەمجەد عەتوان بەدی دەكرێت.
هەلبژاردەی عێراق دوایین یەكەی مەشق و ڕاهێنان بەشێوەیەكی داخراو دوو لە چاوی كامێراكان ئەنجامدا، ئەمەش بە ووتەی راهێنەر بۆ ئەوە بووە كە فشارەكان لەسەر تیپەكەی كەمبكاتەوە
یاریزانەكانی هەلبژاردەی عێراق بە باشی ئامادەكارییان كردووە هیچ پێكانێك لە هەلبژاردەكە بوونی نیە ، جگە لە یاریزان ڕێوان ئەمین كە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادەنابێت.
جگە لە یاریگا یانەی بەسڕەی نێو دەوڵەتی یاریگای یانەی میناش بەرووی هاندەران دەكرێتەوە كە لە رێگەی شاشەیەكی گەورە هاندەران لەو یاریگایە دەتوانن بینەری یاریەكە ببن كە شوێنی نزیكەی 30 هەزار هاندەر دەبێتەوە كە هاندەرانی عێراق بە تەواوی رۆژانی پاڵەوانەتیەكە بە شێوەیەكی سەرسورهێنه‌ر هانتی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان داوه‌.