یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لە راگەیەندراوێكی فەرمیدا ئاشكرای كرد كە لویس ئینریكی راهێنەری هەڵبژاردەكەیان لە پۆستەكەی دوورخستوەتەوە.
یەكێتیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی هەڵبژاردەكەیان لە مۆندیال و دەرچوونیان لە قۆناغی 16 بڕیاری دوورخستنەوەی ئینریكیان داوە پێش كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی كە هاوینی ساڵی 2024.
ئینریكی لە مانگی 11ی 2019 وەك راهێنەری هەلبژاردەی ئیسپانیا دیاریكراوەو و لە 45 یاریدا راهێنەر بووە، 25 بردنەوە و 11 یەكسانبوون و نۆ شكستی هەبووە .