کیڤن دی برۆین یەکێکە لە باشترین نمونەی یاریزانێکی گه‌وره کە جیاوازی دروست دەکات و یاری قورست بۆ یەکلایی دەکاتەوە، ئه‌و كۆدێكه کە له زۆر یانەی گەورە کەمە، ئەو یاریزانەی کە دەزانێت چۆن ڕەفتار بکات و کەی ڕەفتار بکات بۆ ئەوەی مێزەکە سه‌راوژێربكات.
شێوازی جوڵەکانی دی برۆین، بڕیاردانی خێرایی لە بۆشاییەکان هه‌روه‌ها گۆڵ تۆماركردن لە ده‌رفه‌تی تەقریبەن "سفر"دا، له ئێستادا زۆر كه‌مه.
بۆ هەموو ڕاهێنه‌رێك کە یاریزانێکی وەک دی برۆینی هه‌بێت دەتوانێت ڕووبه‌رووی هه‌موو تیپێکدا ببێته‌وه، ئەوەندە بەسە کە لە 5 یاری ڕابردوو رۆلی گرنگی له گۆڵه‌كانی یانه‌كه‌ی هه‌بووه، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو پیاوی یاری گەورەیە، ئەمەش زۆر گرنگە بۆ هەر ڕاهێنەرێک.
دی برۆین ئەمڕۆ بڕیاریدا و پریمەرلیگ بە ئەگەرێکی زۆرەوە بۆ تیپه‌كه‌ی یه‌كلابكاته‌وه.