بڕیاره سبه‌ی سێشه‌مه، له پێشه‌نگه‌ی كتێبی سلێمانی له چوارچێوه‌ی فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك كتێبی نوێ بڵاو ببنه‌وه، یه‌كێك له‌وانه كتێبی "من دیێگۆی خه‌ڵكم" كه بیره‌وه‌رییه‌كانی دیێگۆ مارادۆنای ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێیه.
كتێبه‌كه له لایه‌ن "ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا" رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی وه‌رگێڕانی بۆ كراوه و له لایه‌ن ده‌زگه‌ی فامه‌وه به دیزاین و چاپێكی جوانه‌وه، چاپ كراوه و به كواڵێتییه‌كی زۆر به‌رز ئاماده كراوه.
كتێبه‌كه له چه‌ند به‌شێك پێكهاتووه، تێیدا مارادۆنا له‌سه‌ر زاری خۆی باس له ژیانی سه‌ختی منداڵی و وێستگه جیاجیاكانی له‌گه‌ڵ تۆپی پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها بیره‌وه‌رییه‌كانی گه‌یشتن به لووتكه و به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی، ئه‌و گۆڵه‌ی به‌ده‌ست له ئینگلته‌را تۆماری كرد، كه ناویان لێ ناوه "ده‌ستی خوا"، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵییه‌كانی و چه‌ته‌گه‌رایی فیفا، شه‌ڕ و ئاژاوه‌كانی له یاریگه‌كان، به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ڤیدڵ كاسترۆی سه‌رۆكی پێشووی كوبا و دیدی ئه‌و بۆ ژیان و سه‌رمایه‌داری و چه‌پگه‌رایی و كۆمه‌ڵێك بابه‌تی گرنگی ژیانی باس ده‌كات.
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵای وه‌رگێڕی كتێبه‌كه رایگه‌یاند: "كتێبه‌كه بۆ 30 زمانی جیاواز و زیندووی جیهان وه‌رگێڕدراوه و پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێ كراوه، بۆیه منیش پێم خۆش بوو خوێنه‌رانی كوردزمان و وه‌رزشدۆستان، له‌و كتێبه بێبه‌ش نه‌بن".
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵای رۆژنامه‌نووس و وه‌رگێڕ، ئه‌مه سێیه‌م كتێبه بۆ كوردی وه‌ریده‌گێڕێت، پێشتر دوو كتێبی دیكه‌ی به ناونیشانه‌كانی "خۆزێ مۆرینیۆ، بنه‌ماكانی سه‌ركه‌وتن و نهێنییه‌كانی دژایه‌تی بارسێلۆنا" و "زیدان له باوه‌شی مافیاوه بۆ ریزی ئه‌فسانه‌كان" بڵاوكردووه‌ته‌وه.