یانەی ئینتەرمیلان هەنگاوێكی تر لە بردنەوەی نازناوی خولی ئیتاڵیا نزیكتر دەبێتەوە دوای ئەوەی
بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر كالیاری بەدەستهێنا و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ میلانی دووەم كردەوە یانزە خاڵ.
لە یارییەكانی گەڕی 30 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلانی پێشەنگی ڕیزبەندی لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی كالیاری كرد.
یاریەكەش بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتەر كۆتاییهات، تاكە گۆڵی یاریەكەش ماتیۆ دارمیان لە خولەكی 77 تۆماریكرد.
بەم ئەنجامە، ئینتەر خاڵەكانی گەیاندە 74 خاڵ و جیاوازیەكەی لەگەڵ میلانی دووەم لە یانزە خاڵدا هێشتەوە و كالیاریش بە 22 خاڵ لە هەژدەی ڕیزبەندیدایە هەنگاو بە هەنگاو لە بردنەوەی سكۆدیتۆ نزیك دەبێتەوە.