با لە ساڵیادی ڕۆژی جیهانیان دا چاوێک لە وەفای ئاژەڵان کەین

03/10/2022 - 19:10 بڵاوکراوەتەوە لە وتار

بەرواری ٤/١٠ ی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی ئاژەڵان دیاریکراوە
ئاژەڵان کائین و دیمەنێکی جوانی دڵڕفێنن کەزۆربەی مرۆڤەکان ئارەزووی دۆستایەتی و هاوڕێیەتیان دەکات .
سروشتی مرۆڤایەتی واخوڵقاوە کە ڕەنگە دونیای بێ ئاژەڵ و باڵندەو پەلەوەرەکان ئەستەم و مەحاڵ بێت
بێگومان هۆکارەکەشی جگەلەوەی مرۆڤ خۆی ئاژەڵێکی قسەکەرە بەڵام چەند هۆیەکی دیکەشی هەیە لەوانە:-
* لەسەرەتای دروست بوونی مرۆڤایەتییەوە مرۆڤ و ئاژەڵ بوونی هەبووەو لەگەڵ یەک یانیش دوورلەیەک ژیاون هەروەک وتراوە لەدوای ئادەم و حەوا پشیلە یەکەمین ئاژەڵە کەخوای گەورە خوڵقاندوویەتی و بەژین و ژیان و مرۆڤایەتی ئاشنای کردووە.

* مرۆڤەکان بەکارهێنەری سەرەکی ئاژەڵانن بە ماڵی و کێویەکانیشەوە لەگۆشت و شیرو خوری و پێستەکەیی و خوێنەکەشی ئەندامەکانی دیکەشی کەڵک وەرگیراوە .

* ئاژەڵەکان سەرچاوەیەکی سەرەکین بۆ تەندروستی مرۆڤەکان بۆنمونە ڕیخۆڵەی ئاژەڵان cut gate ی لێ دروستدەکرێت کە داوێکە پزیشکان بۆ دوورینەوەی ناوەوەی مرۆڤەکان بەکاری دێنن چوونکە توانای توانەوەی هەیە لەناو جەستەدا یانیش بەشێکی دیکسا ميثازون ژەهری مارە کەبۆ حەساسیەتی مرۆڤەکان بەکاردێت....هتد

* ئاژەڵەکان دۆستایەتیان لەگەڵ مرۆڤ خۆشەو گەر دڵنیاییان پێبدرێت جوانترین و بەوەفاترینن و بگره هەیانە لەخودی مرۆڤەکان بەوەفاترن.

* یەکێک لە دیارترین وەرزشەکانی جیهان ئەسپ سواریە، کەوابوو ئەوان ڕۆڵیان لە وەرزش و ڕاوکڕدنی نێچیرو گێرەو جووتکردن و بارهەڵگرتن و سەدان سودی دیکەدا هەیە.

* ئاژەڵەکان سەر چاوەیەکی باش بوونە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و گەشەکردنی ئابووری مرۆڤ.

* زیاتر لەهەموو ئەمانەش لەڕووە ئایینیەکەیەوە ئاژەڵان سەرچاوەی خێری مرۆڤەکانن و ڕێزلێگرتن و مامەڵەی دروست و یانیش سەربڕینی ڕێگەپێدراوەکانیان بەتایبەتی لە بۆنەو یادە تایبەتەکانی وەکو جەژنی قوربان و حەجکردن دا ئەجرو پاداشتێکی گەورەیان هەیەو هۆکاری چوونە بەهەشتی مرۆڤەکانن و بەپێچەوانەشەوە سەرچاوەی سزای مرۆڤەکانن.

لەگەڵ هەموو ئەمانەش دا بەداخەوە ڕۆژانە دەبینین هەندێک لەمرۆڤەکان مامەڵەیەکی ناتەندرووست لەگەڵ ئاژەڵاندا دەکەن و ئازاریان دەدە ن و لێان دەدەن و کاری زۆر قورسیان پێدەکەن و بەشەڕیان دەدەن و دەیان کوژن و دەیان خەسێنن و بێ ئەرزشیان دەکەن.
ئەوە لەکاتێکدا کایەی ئایین و مرۆڤ دۆستیش پێمان دەڵێت ئەوان نەک هەر دەبێ ڕێزلێگیراوبن بەڵکو شیاوی سوپاس و قەدرزانینن
بەداخەوە لە ئێستادا سەرباری باشتر قەدرزانینیان بەڵام زۆرێک لە ئاژەڵان بەتایبەتی سەگەکان و پشیلەکان کوچەو کۆڵانی شارو قەزاو ناحیەکانیان تەنیوەو زۆرێکیشیان لەبرساو لە ئازارو ناڕەحەتیدا دەمرن
کەچی حکومەت و بەڕێوەبەرایەتی ڤیتێرنەری بەتایبەتی بێباکن لەئاست هەموو ئەو منەتانەی ئاژەڵان و تەنانەت لانەو کوچەیەکی گشتییان پێ ڕەوانابینن
ئەمەش وایکردووە پەرش و بڵاوی شەقام و کوچەو کۆڵانی شاران بن و هەندێکیشیان ببننە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ مرۆڤەکان .
لە کۆتایی دا دەخوازم لە حکومەت و بەڕێوەبەرایەتی ڤیتێرنەری و ئاژەڵ دۆستان ئاوڕێکی بەپەلە لە ئاژەڵان بدەنەوەو هەرنا لانەیەکیان بۆ دابین بکەن و چارەسەری بریندارو دەردەدارانیان بکەن تێریان بکەن.
گەرنا تەنها بەرنامەیەک و چەند کەسێک بۆ ڕێزلێگرتن و داڵدەدانی ئاژەڵان و دانانی بەرواری ساڵیادیان هیچ خزمەتێک بە ئاژەڵان و دۆخی ماندووکەری ئەوان ناکات.