وەزیری دەرەوەی رووسیا: "ئۆکرانيا بە گوشاری خۆرئاوا لە دانوستانەکان کشایەوە"

ڕابه‌ر كه‌لهوڕی 02/02/2023 - 18:04 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ بە ئاماژەدان بەوەی کە پێکهاتەیەکی تۆتالیتاری بەسەر دیدگای یەکێتیی ئەورووپای بۆ دیموکراسی زاڵ بووە، رایگەیاند: "ئەمریکا یەکێتیی ئەورووپای لە شوێنپەنجە سەربەخۆکانی داماڵی و بەسەریدا سەرکەوت".

سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی هەڤپەیڤینێکی راستەوخۆ بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی Rossiya-24 و ئاژانسی هەواڵیی Ria لەبارەی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا رایگەیاند: "خۆرئاوا حکوومەتی کیێڤی ناچار کرد لە پرۆسەی دانوستانەکان بکشێتەوە. لەو کاتەوە هیچ لایەنێک هەوڵ نادات کیێڤ بەوە رازی بکات کە پێویستە دانوستان لەگەڵ مۆسکۆدا بکات".

وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە دەیانەوێت ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ئۆکرانیا کۆتایی پێ بهێنن، سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە لەم بارەیەوە کات بە گرنگ نازانن و ئەو دەنگۆیانەیشی "بە درۆ خستەوە" کە بانگەشەی ئەوە دەکەن رووسیا دانوستانی لەگەڵ ئۆکرانیا رەت کردبێتەوە.

سێرگی لاڤرۆڤ هەروەها بە سەرنج خستنە سەر ئەوەی کە دابینکردنی چەک لەلایەن وڵاتانی خۆرائاوەوە بۆ ئۆکرانیا بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی گرژییەکان، گوتی: "رووسیا دەبینێت کە تەواوی ناتۆ لە دژی ئەو دەجەنگێت. مایەی پێکەنینە کە ئەوان دەڵێن ناجەنگین، تەنها (ئۆکرانیا) پڕچەک دەکەین".

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ئاماژەی بە کاریگەری ئەمریکا لەسەر یەکێتیی ئەورووپا دا و گوتی: "ئەمریکا یەکێتیی ئەورووپای لە شوێنپەنجە سەربەخۆکانی داماڵی و بەسەریدا سەرکەوت. 'دیموکراسییە مەزنەکان'ی ئەوان سەپاندنی دیدگای دیموکراسی خۆیانە بەسەر هەموو لایەکدا. پێکهاتەیەکی تۆتالیتاری بەسەر دیدگای یەکێتیی ئەورووپای بۆ دیموکراسی زاڵ بووە".