وه‌زیری ده‌ره‌وه و بازرگانیی ده‌ره‌كی هه‌نگاریا، پیته‌ر سییارتۆ كاردانه‌وه‌ی ده‌ربڕی له‌هه‌مبه‌ر سووتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید و رایگه‌یاند: "سووتاندن و سووكایه‌تیكردن به كتێبی پیرۆزی باوه‌ڕێكی ئایینی دیكه به هیچ جۆرێك قبوڵكراو نییه".
پیته‌ر سییارتۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌توندی له دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستنه‌وه كتێبی پیرۆز یان هێمای هه‌ر ئایینێك سووكایه‌تی پێ بكرێت و بسووتێندرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه و بازرگانیی ده‌ره‌كی هه‌نگاریا له‌مباره‌یه‌وه گوتی: "وه‌ك كریستیانێكی كاسۆلیك ده‌ڵێم؛ سووتاندن و سووكایه‌تیكردن به كتێبی پیرۆزی باوه‌ڕێكی ئایینی دیكه به هیچ جۆرێك قبوڵكراو نییه. ببوورن، به‌ڵام ئه‌مه قسه‌ی پڕوپووچه كه سووتاندنی كتێبی پیرۆزی باوه‌ڕێكی ئایینی دیكه به 'ئازادیی راده‌ربڕین' لێك بدرێته‌وه.
ئێستا ئه‌گه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت ببێت به ئه‌ندام له ناتۆ و بیه‌وێت پشتیوانی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت، پێویسته كه‌مێك وریاتر بێت".