دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە میانی دوو هەفتەدا، نزیکەی هەزار و ٢٠٠ قوتابیانی لە چوار زانکۆی ئێران بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون.
لە هەواڵێکدا کە لە ئاژانسی هەواڵیی نیمچەفەرمی قوتابیانی ئێران (ISNA)دا بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هەفتەی رابردوو لە هەریەک لە زانکۆی تەکنەلۆجیا لە شاری ئەسفەهان، زانکۆی خوارزمی لە شاری کەرەج، زانکۆی تەکنەلۆجیا لە شاری ئاراک و زانکۆی عەلامه تەباتەبائی لە شاری تاران ژەهراویبوونی خوێندکاران بەدیکراوە.
لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە کە ژمارەی ئەو قوتابیانه‌ی بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون، نزیکەی هەزار و ٢٠٠ کەسن.
رۆژنامەی ''ئیعتیماد'' کە رۆژنامەیەکی ریفۆرمخوازە بڵاوی کردەوە ''لە ئەنجامی ئەو تەندەرانەی زانکۆکان تەنیا بۆ قازانج دەیدەن بە کۆمپانیاکانی خواردن. ژەهراویبوونی قوتابیان بەهۆی بارودۆخی ناتەندروست و خراپی کوالێتی خۆراکەوە دروستبووە".
قوتابیانیش بە گومانەوە لە رووداوەکان دەڕوانن کە لە یەک کاتدا لە چوار زانکۆ روویانداوە.
یەکێتی قوتابیانی ئێران لە هەژماری تێلێگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: ''ژەهراویبوونەکە تەنیا سێ رۆژ پێش خۆپیشاندانە پلان بۆ داڕێژراوەکانی دژبە حکوومەت روویانداوە''.
رۆژی ١٣ی ئەیلوول دوای ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیرشادی تارانه‌وه بە پاساوی "پابەند نەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشی"، مەهسا ئەمینیی تەمەن ٢٢ ساڵان رەوشی تەندروستیی تێکچوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە. رۆژی ١٦ی ئەیلوول ئه‌مینی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا، مه‌رگی مەهسا ئەمینی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایهتی له زۆربەی شارەکانی ئێران.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران کە بارەگاکەی لە نەرویجە له راپۆرتی رۆژی ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠٢٢دا، بڵاوی كرده‌وه کە ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی لە ئاکامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوای مه‌رگی مه‌هسا ئه‌مینی له‌لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە بۆ ٤١٦ کەس.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه نا به‌ڵكو له‌لایه‌ن "ئاژاوه‌گێڕان"ه‌وه كوژراون و "ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له رووداوگهلێكی دوور له خۆپیشاندانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه له میدیای نێوده‌وڵه‌تییدا وه‌ك ئه‌وه‌ی له خۆپیشاندانه‌كاندا مردبن، نیشان ده‌درێن".
هاوكات میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتەوه کە لە ئاکامی خۆپیشاندانەکاندا، نزیکەی ٦٠ کارمەندی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات خۆپیشاندانەکان زانکۆکانیشی گرتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر قوتابیانی دەستگیرکراون و فەرمانی دەستبەسەرکردن بۆ بەشێکیان دەرکراوە.