دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئێران دەستی بە دروستکردنی وێستگەیەکی نوێی وزەی ئەتۆم بەتوانای 300 مێگاوات لە پاریزگای خوزستانی باشووری رۆژئاوای وڵاتەکە.
بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی فەرمی ئێران، لە میانی رێوڕەسمێکدا و بە بەشداریی جێگری سەرکۆمار و سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی ئێران، محەمەد ئیسلامی، بەردی بناغەی وێستگەی ئەتۆمی "قارون" لە ناوچەی دارخۆڤین سەر بە پارێزگای خوزستان، داندرا.
توانای ئەم وێستگە ئەتۆمییە 300 مێگاواتە و لە رێی سیستمی فشاری ئاوەوە کار دەکات، بەگوێرەی پلانی حکوومەتی تاران ماوەی دروستکردنی وێستگەکە هەشت ساڵ دەخایەنێت و تێچووەکەی دوو ملیار دۆلارە.
لە هەواڵەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو یۆرانیۆمە پیتێندراوەی وێستگەکە کاری پێدەکات لە سەدا چواری یۆرانیۆمی خامە.