نرخی نه‌وت له‌ بازاره‌كانى جیهان به‌رزبوویه‌وه‌

خوبه‌یب گه‌ردی 03/12/2022 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی نه‌وتی كۆگاكراو له‌ئه‌مریكا وهه‌روه‌ها گه‌شبینی به‌ئاسانكردنی رێوشوێنه‌كانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن حكومه‌تی چین، نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

ئه‌مڕۆ دوای كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كان نرخی نه‌وت به‌رزبوویه‌وه‌و،نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ (83) دۆلار و (68) سه‌نت، ئه‌وه‌ش به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردوو نزیكه‌ی یه‌ك دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

هاوكات، نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسیش به‌ (78) دۆلار و (88) سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.

به‌هۆی هه‌ڵئاوسانی ئابوری وترسانی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌مایه‌پوچبون، نرخی نه‌وت ناجێگیره‌ وبه‌رده‌وام له‌گۆڕاندایه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ئۆكرانیا و روسیا، قه‌یرانی كه‌می نه‌وتی خاو له‌جیهاندا سه‌ریهه‌ڵدا و، نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ وهه‌ر به‌رمیلێك (130) دۆلاری تێپه‌ڕاند.