زێلێنسکی: هەڵسەنگاندن بۆ نیازی داگیرکەران دەکەین

01/12/2022 - 09:29 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسکی رایگەیاند کە دەستیان کردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنی نوێ بەرامبەر سوپای رووسیا.

زێلێنسکی لە پەیامی ڤیدیۆیی رۆژانەی خۆیدا کە لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردووەتەوە، بە ئاماژەدان بەوەی کە لە تەواوی بەرەکانی جەنگ زانیاری بەدەست گەیشتووە، رایگەیاند "هەڵسەنگاندن بۆ نیازی داگیرکەران دەکەین و ئامادەکاری دەکەین بۆ ئەو رێوشوێنانەی بەرامبەریان دەیانگرینە بەر".

زێلێنسکی ئاماژەی بەوە دا کە وێڕای ئەنجامدانی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکانی وزە کە بەهۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی رووسیا زیانیان بەرکەوتووە، هێشتا کێشەی پچڕانی کارەبا لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە بەردەوامە.

ناوبراو داوای لە ئەڵمانیا کرد کە سیستەمی بەرگریی مووشەکی پاتریۆت بە ئۆکراینا بدات.