ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە 8 ملیار کەس نزیکدەبێتەوە

12/11/2022 - 15:34 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە، تا 15ی تشرینی یەکەمی 2022 ژمارەی دانیشتوانی زەوی دەگاتە 8 ملیار کەس.

هەروەها ماڵپەڕی ئاماری Worldometers.info ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەی دانیشتووان لە سنووری ٨ ملیار کەس نزیک بووەتەوە.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ناتالیا کانێم ڕایگەیاندوە: گەیشتنی ژمارەی دانیشتوانی جیهان بە هەشت ملیار كەس "ڕووداوێکی گرنگ بۆ مرۆڤایەتی"، ناتالیا کانێم هۆكاری زیادبوونی دانیشاوان بۆ زیادبوونی تەمەنی چاوەڕوانکراو و کەمبوونەوەی ڕێژەی مردنی کۆرپە و دایکان دەگەرێنێتەوە. وە دەشڵێت "هەرچەندە، تێدەگەم کە ئەمە ساتێک نییە کە هەمووان مەرجە ئاهەنگ تیایدا بگێڕن. هەندێک نیگەرانن لە جیهانێکی قەرەباڵغ، داوای ئەوەش دەکات "نەترسن" لەم ژمارەیە

ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا گەیشتە یەکەم ملیار.