هیندستان... دەستگیركردنی سەدان كەس بۆ كپكردنی ناڕەزایی دژی سووكایەتیكردن بە پێغەمبەر د.خ

12/06/2022 - 18:30 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ده‌سه‌ڵاتدارانى هیندستان سه‌دان كه‌سیان ده‌ستگیركردوه‌، له‌گه‌ڵ زیادبوونى ناڕه‌زاییه‌كان دژى لێدوانه‌كانى كه‌ دوو به‌رپرسى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار دژى ئیسلام و پێغه‌مبه‌ر دروودى خوداى له‌سه‌ر بێت، دابوویان.

به‌گوێره‌ى جه‌زیره‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى هیندستان هه‌ندێك رێوشوێنى نائاساییشیان گرته‌به‌ر له‌ نێویاندا قه‌ده‌غه‌كردنى گردبوونه‌وه‌كان و پچڕاندنى خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئینته‌رنێت.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانى هیندستان خانووى چالاكوانى موسوڵمان "جاوید محمد" رووخاند كه‌ ناوبراو ده‌ستگیركرابوو به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانى رۆژى هه‌ینى رابردوو كه‌ ئه‌نجامدرابوو دژى سووكایه‌تیكردنى دوو به‌رپرسى پارتى ده‌سه‌ڵاتدار به‌ پێغه‌مبه‌رى سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى "محمد" دروودى خوداى له‌سه‌ر بێت.

تا ئاماده‌كردنى ئمه‌ هه‌واڵه‌، له‌ ویلایه‌تى "به‌نگالى رۆژئاوا" ده‌سه‌ڵاتدارانى هیندستان به‌لاى كه‌م 70 كه‌سیان ده‌ستگیكردوه‌ كه‌ به‌شداربوونه‌ له‌ خۆپیشاندانى ناڕه‌زایى دژى سووكایه‌تیكردنى دوو به‌رپرسى پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى هیندستان به‌ سه‌روه‌رى مرۆڤایه‌تى "محمد" دروودى خوداى له‌سه‌ربێت، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانى ویلایه‌ته‌كه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانى ئینته‌رنێتى بۆ زیاتر له‌ 48 كاتژمێر هه‌ڵپه‌سارد.


 

Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)