دیجیتال میدیای سپێدە
ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچی نێو دەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە نوێترین ڕاپۆرتی لەبارەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ساڵی ٢٠٢٢ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان یاسای وشەی ناڕوونیان بەکارهێنا، بۆ بە ئامانجگرتنی ڕەخنەگرانی دەسەڵات، بەهۆی دەربڕینی بۆچوونەکانیان و ڕەخنەگرتن لەو بابەتانەی کە ناڕەزایەتیان بەرامبەریان هەیە.
لەراپۆرتی ساڵانەیدا رێکخراوەکە رایدەگەیەنێت "لە مانگی ئابدا، دەسەڵاتدارانی هەرێم پێش خۆپیشاندانی پلان بۆ داڕێژراو کە لەلایەن ڕەخنەگرانی حکومەتی هەرێمەوە بانگەوازیان بۆ دەکرد، دەیان ڕۆژنامەنووس و چالاکوانیان دەستگیرکرد".
دەشڵێت "سێ کەس لەوانەی دەستگیرکراون و بۆ ماوەیەکی کورت ڕاگیراون، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بوون، بەهەمان شێوە لە ساڵی 2021 دادگای تاوانەکانی هەولێر سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر سێ ڕۆژنامەنووس و چالاکواندا سەپاند".
ئەم ڕاپۆرتەی ڕێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم، لە وەڵامی ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەوپەڕی ئازادی ڕادەبرین لەهەرێم هەیە، سەرچەوەی زانیاریەکانی ئەمریکاش خەڵکی ناحەزن بە حکومەتی هەرێم.
لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو هیچ ڕاپۆرتێکی نێودەوڵەتی نیە، بە باش باسی ڕەوشی ئازادی ڕادەربڕین و حکومڕانی حیزبەکانی دەسەڵات لە کوردستان بکات.