كارگێڕٍێكی ئەنجومەنی جێبەجێ كردنی یەكگرتوو ڕایگەیاند هیچ كاندیدێكی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان ناچێتە پەرلەمانی كوردستان و سوێند ناخوات لە پەرلەمانێكی ماوەبەسەرچوودا.
عوسمان كاروانی بەسپێدەی ڕاگەیاند یەكگرتوو لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا لەپەرلەمانی كوردستان دەستیلەكاركێشایەوە وەك ناڕەزاییەك دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، ئەوەشی وت لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنین بۆیە هیچ كاندیدێكی یەكگرتوو لەشوێنی پەرلەمانتارانی دەستلەكاركێشاوە سوێند ناخوات و ئامادە نابێت.