دیجیتال میدیای سپێده
لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ وڵاتی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۲۳/١/٣٠ بەڕێز مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە یاوەری د.صلاح الدین بابەکر کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێکردن و د.لوقمان باسکەدێری بەرپرسی مەکتەبی پەیوەنییەکانی تورکیا سەردانی ( سولەیمان سۆیلو ) وەزیری ناوخۆی کۆماری تورکیایان لە نوسینگەی تایبەتی لە شاری ئەنقەرە کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەساتەکەی پارێزگای ماردین.
لە کۆبوونەوکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند ئەمینداری گشتی سوپاسی وەزیری ناوخۆی کرد لە مەڕ بەدواداچوون و خەمخۆرییان لە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تاوانباران.
لەلایەن خۆیانەوە وەزیری ناوخۆ دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆیان دووپاتکردەوە و جەختیانکردەوە لە بەردەوامی بەدواداچوون و بە ئەنجامگەیاندنی لێکۆڵینەوەکان.