دیجیتال میدیای سپێده
د.موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنى یه‌كگرتوو رایگه‌یاند، وه‌زیرى بازرگانی عێراق پێى ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵێن بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران خه‌رجبكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی رێكاره‌كانی ناردنی ئه‌و پاره‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، د.موسه‌نا ئه‌مین په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق ئه‌نجامداوه، سه‌باره‌ت بهخهجكردنی شایسته‌داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری بازرگانی عێراق سوربووه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی پێشوتری خۆی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، وه‌زیری بازرگانی به د.موسه‌نا ئه‌مینی ڕاگه‌یاندوه، به‌ڵێن بێت له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانى هه‌رێمى كوردستان خه‌رجبكرێت، به‌ڵێنی ئهوهشیداكهئهمڕۆ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ناردنی پاره‌كه.
تا ئێستا به‌شێك له جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان، پاره‌ی به‌رهه‌می گه‌نمیان بۆ ساڵه‌كانی (2014- 2015- 2016 ) وه‌رنه‌گرتوه، به‌هۆكاری جیاجیا حكومه‌تی فیدڕاڵی، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین به‌ڵێنیش به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی نه‌ناردوه.