دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانى روداوه‌كه‌ی شه‌وی رابردو به‌رزبوه‌وه بو 11 كه‌س و 12 كه‌سیش برینداربون، هاوكات پێنج.
لەشهوی رابردوه‌وه تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له شاری سلێمانی سه‌رقاڵی لابردنی داروپه‌ردوی خانوه روخاوهكهن و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌رهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر خانوهكهدان به‌رده‌وامه، تا ئێستاش 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12 كه‌سیش برینداربون و رزگاركراون و چەند کەسێکیان چارەسەریان بۆ کراوەو رەوانەی ماڵەوە کراون.
هەروەها پێنج كه‌س له ژێر داروپه‌ردوی خانوه‌كه‌دا ماون كه چواریان منداڵن و هێشتا دیارنیه له ژیاندا ماون یان نا.
بەرەبه‌یانی ئه‌مڕۆش ته‌رمی كه‌سێكی دیكه كه ژن بوه له نێو داروپه‌ردوی خانوه‌كه‌دا ده‌رهێنراوه.