دیجیتال میدیای سپێدە
لەبارەی ئەو كارەساتە دڵ تەزێنەی كە ئەمشەو روویدا مەڵبەندی مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتوو پەیامێكی هاوخەمی بڵاودەكاتەوە و تیایدا رایدەگەیەنێت،" هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ كارەساتباران و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، داواكارین لە خوای پەروەردگار پلەی شەهیدی ببەخشێن بە كۆچكردووان و بەبەهەشت شادیان بكات و شیفای بەپەلەش بۆ برینداران بنێرێت".
دەقی پەیامەكە:
لەبەرامبەر ئەو كارەساتە دڵتەزێنەی كە ئەمشەو لەگەڕەكی كازێوەی شاری سلێمانی ڕوویداو لەبەرەنجامدا ژمارەیەك هاوڵاتی بوونە قوربانی، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ كارەساتباران و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، داواكارین لە خوای پەروەردگار پلەی شەهیدی ببەخشێن بە كۆچكردووان و بەبەهەشت شادیان بكات و شیفای بەپەلەش بۆ برینداران بنێرێت، هەروەك داواكارین خوای گەورە ئارامی و سەبوری بە كەسوكاری قوربانیان ببەخشێت."
ئێمە لە كاتێكدا هیوای خێرو خۆشی بۆ هەموولایەك و دووبارە نەبوونەوەی كارەساتی لەمجۆرە دەخوازین، داوكارین كە لە پێناوی دڵنیاكردنەوەو ئارامی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی لێكۆڵینەوەی وورد لە ڕووداوەكە لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانەوە ئەنجام بدرێت.
انا لله وانا اليه راجعون
مەڵبەندی سلێمانی
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان
17-11-2022