دیجیتاڵ میدیای سپێدە
ئه‌مڕۆ د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق له مێرگه‌پان پێشوازى له مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان كرد و كۆبونه‌وه و جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی چڕكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و هێنانه ئاراى لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش‌به ئاڕاسته‌ی كۆتاییهێنان به كێشه و قه‌یرانه‌كان له عێراق.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه له په‌یجى فه‌رمى ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو بڵاوكراه‌وه‌ته‌وه تێدا هاتووه مامۆستا سه‌لاحه‌دین د.به‌رهه‌م صاڵح گفتوگۆیان له‌سه‌ر دوایین گۆڕنكارییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه كردووه.
پێشهات و ڕووداوه‌كانى عێراق و پێكهێنانى حكومه‌ت وایكردووه سه‌ركرده‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كۆبوونه‌وه و گفتوگۆكانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ مه‌به‌ستى گه‌یشتنى هه‌موو لایه‌نه‌كان رێككه‌وتنێك كه عێراق له ململانێ و پێكدادان دوربخاته‌وه، دواى كۆتایی هاتنى مه‌راسیمه‌كانى چله‌ى ئیمام حوسێن، بڕیاره جارێكى دیكه كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و گفتوگۆ سیاسیه‌كان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه لایه‌نه‌كانیش ترسیان له‌وه هه‌یه جارێكى دیكه خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و ئاڵۆزیه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌قامى عێراقى.