وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به وه‌كاله‌ت ڕایگه‌یاند: ئاماده‌ین نرخی لیترێك به‌نزین بگه‌یه‌نینه 450 دیناریش به‌ڵام له پاره‌ی داهاتی نه‌وت كه‌مده‌بێته‌وه و ده‌بێت له موچه ببڕین
ئه‌مڕۆ له كۆبونه‌وه‌ی نێوان لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان به وه‌كاله‌ت به لیژنه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، ئاماده‌ین نرخی لیترێك به‌نزین بگه‌یه‌نینه 450 دیناریش به‌ڵام له پاره‌ی داهاتی نه‌وت كه‌مده‌بێته‌وه و ده‌بێت له موچه ببڕین.
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه له ئێیستادا 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ناوخۆدا ده‌پاڵێون و بڕی ملیۆنێك لیتر به‌رهه‌م ده‌هێنن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و 25 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌كه راسته‌وخۆ هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ناكه‌ین و له‌ناوخۆ ده‌یفرۆشین، مانگانه 8 ملیۆن دۆلار زیان ده‌كه‌ن خۆ ئه‌گه‌ر بۆ پێداویستی ناوخۆ رۆژانه 75 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بفرۆشین كه ده‌كاته سێ ملیۆن لیتری رۆژانه، ئه‌وكات مانگانه 25 ملیۆن دۆلار زیان ده‌كه‌ین و ده‌بێت له پاره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆران ببڕین.
لای خۆشیه‌وه، كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی وزه و سامانه سروشتیه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامانه، به‌ڵێنیاندا كه بڕی به‌نزینی 690 دیناری به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه به‌سه‌ر ته‌واوی كوردستاندا دابه‌شبكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بڕه‌ی كه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و به 800 دینار ده‌فرۆشرێت، زیاتر بكرێت.