دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌بۆنه‌ی سێزدەهەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی سپێده فراكسیۆنی یه‌كگرتوو په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته ده‌كات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16/6/2022 فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كورستان بە بۆنەی سێزدەهەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی سپێده، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته ده‌كات و ڕایگه‌یاند، جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی بەڕێوبەری گشتی و سەرجەم کارمەندان و په‌یامنێرانی ئه‌و كه‌ناڵه جوانه ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی یهوهشكرد: وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین كه ماوه‌ی 13 ساڵه، بوێرانە و دڵسۆزانە و راستگۆیانە، له‌گه‌ڵ خه‌م و ئازاره‌كانی هاولاتیان بوون له سه‌رجه‌م قه‌یران و كێشه و گرفته‌كان.
خوای گەورە پشت و پەناتان بێت و بەردەوام بن له خزمه‌ت و خه‌بات بۆ گه‌یاندنی ڕاستی.