دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی د.عومەر عبدالعزیز بە بۆنەی كۆچی دوای دایكی بەڕێزیانەوە دەكات.
دەقی پرسەنامەكە:
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ* ؤيَبْقَي ؤجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ ؤالإِكْرَامِ
بەڕێز/ جەنابی د.عمر عبد العزیز
سلام عليكم ورحمة الله وبركاته
هەواڵی وەفاتی دایكی ڕەحمین و دڵسۆزی هەموان و ئازیزی خزمان، لە ناخی دڵەوە خەمباری كردم، بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی و دڵدانەوەی خۆم و جەنابتان و هەموو خزمان پێشكەش دەكەم، لە قاپی ڕەحمان داوای لێخۆشبون و بەهەشتی بەرینی بۆ دەكەم، اهلی تاعەت وخێر و مرووەت بوو، توێشوی پێیە، بەدڵنیاییەوە ئەوێی ئیسراحەتە و پاداشتی چاكەكانی و زەحمەتەكانی و نەخۆشییەكەی وەردەگرێتەوە..
نیگەرانم كە قسمەتم وایە لە كۆچی عەزیزاندا زۆر جار نابم، هەوڵ دەدەم بەنزیكترین كات بێمەوە، خواگیان سەبوری هەمو لایەك بداو دایكی بەڕێزیشیان بە فیردەوس شاد بكات،امین
اناللەوانا ٳلیە راجعون
براتان صلاح الدین محمد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
2022/6/5