دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مرۆ شاندێكى بزۆتنهوهى دیمو‌كراتى ئاشورى سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانیان كرد له‌هه‌ولێر.
شانده‌كه له‌لایه‌ن خلیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن وبه‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وحكومه‌ت ود. محمد قادرهاودیانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان، عادل عوبێد ومحمد داره‌تویی كارگێرانی په‌یوه‌ندیه‌كان، پێشوازی لێكرا، شانده‌كه‌ى بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی ئاشوریش، پێكهاتبوو له فه‌رید یعقوب وئاودێر مربین ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و نه‌بیل ملحه‌م ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی.
له‌دیدارێكدا، هه‌ردوولا په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و بارودۆخی ناوچه‌كه وههابژاردنهكان وپرسى كۆتای پێكهاته‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ركرا.
لایخۆیه‌وه یه‌كگرتوو جه‌ختى له‌سه‌ر مافی پێكهاته‌كان كرده‌وه، وخوازیاری ئه‌وه‌ن كۆتاكان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌بێت و تۆماری تایبه‌تی خۆیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان كرده‌وه.