دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پیرۆزبایى هاتنه‌وه‌ى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز له‌موسڵمانان وسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى ده‌كات.
له‌تویتێكدا، مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محمد بهائه‌دین، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، هاتنه‌وه‌ی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز له‌هه‌موو موسڵمانان وسه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی پیرۆز ده‌كات، وئاماژه‌ى بهوهكردوه: له‌قاپی ڕه‌حمه‌تی خودایی داواكارم ئاشتی وئاسوده‌یی وته‌بایی بۆ گه‌ل و وڵات بگێڕێته‌وه، هه‌روا بتوانین به‌تاعه‌ت وڕۆژو ونوێژ وبه‌خشین وتۆبهكاری وكاری چاك، به‌ر عه‌فواتی خودایی بكه‌وین وبۆ هه‌ردوو دنیا سه‌رفه‌راز وبراوهبین.