دیجیتاڵ میدیای سپێده
وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند ، بای چوار مانگ خۆراك و پێویستی خەڵك لەكۆگاكانی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان هەیە ، ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد ، خۆراك و پێویستی له وڵاتانی دراوسێ داخیلی ههرێمی كوردستان دهبن .
كهمال موسلیم وەزیری بازرگانی حكومەتی هەرێم دوای كۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك بازرگانی هەرێمی كوردستان و یەكێتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگهیاند :" بای چوار مانگ خۆراك و پێویستی خەڵك لەكۆگاكانی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان هەیە " ، باسی لهوهشكرد ،
" بەدەیان هەزار تەن خۆراك و پێویستی لەسنورەكانی توركیا و ئێرانن داخلی هەرێمی كوردستان دەبن " .
وەزیری بازرگانی هاوڵاتییانی ههرێمی كوردستانی دڵنیاكردهوه " كه پێویست ناكات خەڵك خۆی دوو دڵ و تووشی شلەژان بكات واهەست بكات خواردن لەبازار نیە " .
كەمال موسلیم وەزیری ڕاشیگەیاند :" تیمەكانی چاودێری بازرگانی " چاودێری نرخ و كوالێتی دەكەن ، هەر بازرگانێك خەڵك ئیستغلال بكات و ، نرخ بەرزبكاتەوە بەتوندترین شێو ە لێپێچینەوەی لەگەڵ دادەكرێت " .
داڕشتنهوه : هیوا قادر