دیجیتال میدیای سپێده
وەزیری گەیاندنی عێراق، هویام یاسری داوای لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کرد کە لەسەرەتای مانگی داهاتووە، نرخی کارتی ئینتەرنێت بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ کەم بکەنەوە.
وەزارەتی گەیاندنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە هویام یاسری لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی کارتی ئینتەرنێت، نووسراوێکی بەپەلەی ئاراستەی کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە.
راشیگەیاندووە کە وەزیری گەیاندنی عێراق، هویام یاسری لە نووسراوەکەیدا، داوای لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت کردووە کە لە یەکی مانگی کانوونی یەکەمی داهاتوودوە، نرخی کارتی ئینتەرنێت بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ کەم بکەنەوە.
هەروەها باسی لەوەشکردووە کە هویام یاسری جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی، هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات و جێبەجێی نەکات، ئەوا رێکاری یاسایی لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر.