دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكى كوتله‌ى ده‌وله‌تى یاسا رایگه‌یاند: بابه‌تى لیژنه به‌رده‌وامه‌كانى په‌رله‌مان گه‌یشتووه‌ته كۆتایى، وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى لیژنه به‌رده‌وامه‌كانى په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو.
عه‌توان ئه‌لعه‌توانى، سه‌رۆكى كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاند: یه‌كلاكردنه‌وه‌ى لیژنه‌كان به‌دوو قۆناغ كراوه، بۆیه تا راده‌یه‌ك دواكه‌وتووه كه‌په‌یوه‌ندییان به‌وه‌زاره‌ته‌كانه‌وه هه‌بووه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، له‌ئێستاشدا ئه‌م پرسه یه‌كلابووه‌ته له‌دواى پێكهێنانى حكومه‌ت، بۆیه بۆ قۆناغی دابه‌شكردنى سه‌رۆكایه‌تى لیژنه‌كان ده‌چین.
لایخۆیه‌وه حوسه‌ین عه‌ره‌ب، ئه‌ندامى سه‌ربه‌خۆى په‌رله‌مان رایگه‌یاند: هه‌وڵێكى زۆر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆیه‌وه هه‌یه، بۆ به‌ده‌ستخستنى سه‌رۆكایه‌تى به‌شێك له‌لیژنه‌كان به‌تایبه‌ت لیژنه‌یى یاسایى ونه‌زاهه ودارایى، وگوتى: به‌شێوه‌یه‌كى گه‌وره جوڵه‌كانمان ده‌ستپێكردوه له‌پێناو رازیكردنى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ بده‌ست خستنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م لیژنانه.