دیجیتال میدیای سپێده
به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى عێراق له‌كاره‌كانى به‌رده‌وام بێت، وداوا ده‌كه‌ن هه‌ر چى زووه محمد شیاع سودانى ده‌ست به‌كاربێت.
كازم حه‌یده‌رى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا رایگه‌یاندوه: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى محمد شیاع سودانیان ده‌ست نیاشنكردوه بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو وكه‌كه‌سایه‌تیه‌كى شاره‌زا وكارامه‌یه وپێشتر چه‌ندین پۆستى جێبه‌جێكارى هه‌بووه ومێژوویه‌كى ناسراوى هه‌یه وهیچ دۆسیه‌یه‌كى گه‌نده‌ڵى له‌سه‌ر نیه وله‌نه‌زاهه‌ش ناوى نه‌هاتووه.
حه‌یده‌رى ده‌شڵێت: ئه‌وانه‌ى كه‌سایه‌تى سودانى ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت درێژه به‌مسته‌فا كازمى بده‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتدا، یانیش ده‌یانه‌وێت كه‌سایه‌تیه‌كى هاوشێوه‌ى كازمى بدۆزنه‌وه ودابنێن.
هه‌روه‌ها محمد رازى ئه‌ندام له‌هاوپه‌یمانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایگه‌یاندوه: حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى پێشێڵكارى له‌ده‌ستور دا كردوه وچه‌ندین رێككه‌وتنى له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانیدا كردوه به‌بێ ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دارایى گشتى به‌هه‌ده‌ر دراوه.