وتاری را‌شد غه‌نوشی له نیۆیۆرك تایمز
به‌هاری عه‌ره‌بی به‌رده‌وامه.. و ترس له‌سه‌ر تونس نیه
را‌شد غه‌نوشی ـ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نونه‌رانی گه‌ل
سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه
له‌و كاته‌ی فرۆشیاری گه‌رۆك محمد بوعه‌زیزی شۆرشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی له تونس ته‌قانده‌وه و دواتر چه‌ندین سیستمی دیكتاتوری عه‌ره‌بی لابرد، تونسی سه‌وز بوه خه‌ونێكی جوان و ئیلهام به‌خش بۆ خۆشه‌ویستانی دیموكراسیه‌ت و هه‌موو چه‌وساوه‌كان،به‌لام ئێستا بوه به كابوس بۆ ئه‌و رژێمانه‌ی وه‌به‌رهێنان له دیموكراسیه‌تدا ده‌كه‌ن و تونس به مه‌ترسی له‌سه‌ر رژێمه داپڵۆسێنه‌ره خوێناویه‌كانی خۆیان ده‌زانن، ئه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ رژێمه تاكرهویهكانه، یان گه‌نده‌ڵه‌كانه،كه دژه به به‌ها نوێیه‌كانی دونیا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به بۆنی شارستانیه‌تی رۆژئاواش خۆیان بۆنداربكهن.
له 25 ته‌موزی 2013 و دوای شكستی هه‌وڵی یه‌كه‌می له‌ناوبردنی شۆرشی تونسی به كوشتنی شه‌هید شوكری بلعید و له‌ژێر بۆردومانی میدیایی سه‌خت بۆ دوباره‌كردنه‌وه‌ی سیناریۆی میسری له تونس، ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆر بۆ كوشتنی حاجی محمد براهیمی درێژبوو، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ئه‌زمونی تونس بكه‌وێت.
هه‌ردوو هه‌وڵ به پشتیوانی هێزه زیندوه نیشتمانیه‌كان شكستیان هینا، بۆ به‌رگری له ئازادی و دیموكراسیه‌ت، و ئێمه سه‌ركه‌وتین له ئیداره‌دانی ناكۆكیه‌كانمان به گفتوگۆ و رێكه‌وتن. وه ئیستا هه‌وڵه‌كه دوباره ده‌بێته‌وه له 25 ته‌موزی 2021 به سیناریۆیێكی شه‌یتانی، كار له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی بزوتنه‌وه‌ی نه‌هزه و سوتاندنیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵه‌كانیان ناچاری توندوتیژی بكرێن و دواتر وڵات ببردرێته ناو شه‌ڕێكی ناوخۆیی.
بۆیه‌ش نه‌هزه كاردانه‌وه ی توندی رهتكرده و باره‌گاكانی به‌جێهێشت بۆ ئه‌و چه‌ته بهكرێگیراوانهی كه به‌شیوه‌یه‌كی رێكخراو دهجۆڵانهوه، چونكه نه‌هزه بزوتنه‌وه‌یه‌كی مه‌ده‌نیه باوه‌ڕی به ده‌وڵه‌تی یاسا و ده‌زگاكان هه‌یه و له هه‌موو ناخۆشیه‌كانی سه‌رده‌می دكتاتوریهت و دوای شۆرشیش په‌نابردنی بۆ چه‌ك رهتیردوتهوه و ئه‌وه‌ش بژارده‌یه‌كی جێگیره و لادانی لێ نیه.
به‌داخه‌وه چاوه‌رێی هه‌ڵوێستێك بووین له سه‌رۆك كۆمار دژی چه‌ته خراپكارهكان و ئه‌وانه‌ی پلان بۆ فه‌وزا داده‌نن،به‌لام ئه‌و هه‌ستا به كوده‌تاكردن به‌سه‌ر ده‌ستور و ده‌زگاكان و حاله‌تی توره‌یی میلله‌تی له ئه‌نجامی شكستی حكومه‌ت بۆ بهرهنگاربۆنهوهی كۆرۆنا و زه‌حمه‌تیه‌كانی ئابوری له وڵات بۆ ئه‌م كوده‌تایه‌ی خۆی به‌كاریهێنا.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌رگرت سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێمه كهوتبوینه ناو گفتوگۆ له‌گه‌ڵی بۆ ده‌رچوونی وڵات له قه‌یرانی سیاسی و له چه‌ندین به‌یاننامه‌دا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌مان ده‌ربری و جه‌ختمان لهوهكردوه حكومه‌تی به‌رێز هیشما م شیشی كه سه‌رۆك قه‌یس هه‌ڵیبژاردووه چیتر ناوتوانێت وڵات به‌رێوه‌ببات، و داواكاری ئه‌وه‌ی یان پێشبخرێت یان بگۆردرێت له چوارچێوه‌یی گفتۆگو له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ن و چینه‌كانی نیشتمانی و له پێش هه‌مووان سه‌رۆك كۆمار.
ده‌رگا كراوه‌بوو بۆ ده‌رچوون له قه‌یرانه‌كه و هۆكاره‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی حكومه‌تێك به‌بێ زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و دواتر سه‌رۆك كۆمار سوێندی یاسایی نیوه‌ی وه‌زیره‌كان به‌رامبه‌ری ره‌تكرده‌وه، له‌نێویشیان وه‌زیرانی ناوخۆ و ته‌ندروستی، به‌ڵام وه‌كو دیاره هه‌ندێ لایه‌ن راكردنی بۆ پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد له‌جیاتی دانشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، كه خزمه‌ت به ئه‌جیندای دوژمنانی دیموكراسیه‌ت ده‌كات.
ئێستا ئێمه هیچ رێگه‌چاره‌یه‌كی ده‌رچوون له قه‌یرانی ئێستا نابینین جگه له گه‌رانه‌وه بۆ رێگای یاسایی و ده‌ستوری و رێگه‌دان به په‌رله‌مانی له‌كارخراو به‌بێ هیچ پاڵپشتیێكی یاسایی، به گه‌رانه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ چاڵاكی ئاسایی خۆی و ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌تێك به پێشنیاری سه‌رۆك كۆمار هه‌روه‌ك ده‌ستور ئاماژه‌ی پێده‌كات دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رێز مشیشی بۆ ئه‌وه‌ی پاكێجێكی چاكسازی به‌په‌له‌ی ئابوری و كۆمه‌ڵاتی بكرێت به شێوه‌یه‌ك وڵات له قه‌یرانی كۆرۆنا تێپه‌رێنێت و سه‌ركه‌وتوبێت له گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به زوترین كات.
هیوامان وایه سه‌رۆك كۆمار به‌په‌له ئه‌م لاپه‌ره‌ی كوده‌تای ده‌ستوره لابدات، و گفتوگۆیێكی نیشتمانی به‌رێوه ببات بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵاتی و سیاسی بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی داهاتوو له رزگاركردنی وڵات و گه‌یاندنی به هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2024، یان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ت به هه‌موو ئازادی قسه‌ی خۆی بكات و ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به رێگای دیموكراسیانه هه‌ڵبژێرێت.
قه‌یرانی ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێكیش بێت بۆ وه‌ستان له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانی رابردوو كه ده‌سته‌بژێری سیاسی ئه‌نجامیانداوه، هه‌لێكیشه بۆئه‌وه‌ی دوپاتی له ژماره‌یه‌ك له بنه‌ماكانیش بكه‌ین كه لێیان لاناده‌ین وه‌كو حزبێكی ئیسلامی دیموكراسی، له پێش هه‌مووان ره‌تكردنه‌وه‌ی توندوتیژی، و ئاگابوون له دیكتاتوریه‌ت و چه‌وساندوه، كه ئه‌وه كه‌شوهه‌وای سروشتیه بۆ توندوتیژی.
هه‌روه‌ك جه‌خت له رێزگرتنمان له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی ئه‌منی و سوپا، و دوباره داوایان لێده‌كه‌ین له ناكۆكیه‌كانی سیاسی دوربن، و ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین له رۆڵیان له سه‌ره‌تای شۆرشی تونس بۆ پاراستنی دیموكراسیه‌ت.
داوا له‌هه‌مووان ده‌كه‌ین سود له‌م ئه‌زمونه قورسه ببینن كه وڵاتمان پیدا تێده‌په‌رێت، كه له دوریانێك دایه، یان به‌رده‌وامیدان له رێگای دیموكراسیه‌ت، و چاكردنی بارودۆخ له چوارچێوه‌ی رێزگرتن له ده‌ستور، یان گه‌رانه‌وه بۆ چه‌وساندنه‌وه و دیكتاتوریه‌ت كه ته‌نها لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان به تونس ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی داواكراوه ئێستا كۆتاییهێنانه به‌م حاله‌ته ناده‌ستوریه به‌شێوه‌یه‌كی به‌په‌له و گه‌رانه‌وه بۆ شه‌رعیه‌ت و لادانی هه‌موو هۆكاره‌كانی ڕق وكینه، و پێمان وایه سه‌رۆك كۆماردهتوانێت ئه‌مه بكات، ده‌ستی ئێمه‌ی بۆ درێژكراوه و بۆ هه‌ر كه‌سێكی تریش كه باوه‌ری به تونسی دیموكراتی هه‌بێت كه ئازادیه‌كان له‌خۆی ده‌گرێت و هاوڵاتیبوون له‌ناو ده‌ستور به پیرۆز راده‌گرێت.
له قه‌یرانی ساڵی 2013 سازشمان كرد له حوكم بۆ پاراستنی رێچكه‌ی نوسینی ده‌ستوری، و له‌م ئه‌زمونه‌ی ئێستاش ئێمه ئاماده‌ی سازشێكین بۆ پاراستنی دیموكراسیه‌ت و پاراستنی به‌رقه‌راری وڵات و گه‌له‌كه‌مان.