ئەمڕۆ ژن ڤاكسین و سه‌ركرده‌یه،
ئەی كێ هۆكارى ئازاردانییه‌تى؟
ـ به‌ڵێ خودى پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه، بۆچى ده‌بێت هێشتا سه‌ره‌راى به‌ره‌وپێشچونى كۆمه‌ڵگاكان به‌ڵام توندوتیژییه‌كان به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به‌رده‌وامیان هه‌بێت؟ هۆكارى سه‌ره‌كى پیاوان و ره‌گه‌زى به‌رامبه‌رن؟ یاخود ژنانیش كه خۆیان به‌شێكن له توندوتیژییه‌كه؟ هه‌موو ساڵێك دژى توندوتیژییه‌كان ده‌وه‌ستینه‌وه به‌ڵام ژن كوشتن و ئازاردانیان به‌رده‌وامى هه‌یه.
ـ ده‌كرێت، هه‌موو كات ده‌ستى تۆمه‌ت بۆ پیاوان درێژ نه‌كرێت كه هۆكارێكى سه‌ره‌كى توندوتیژییه‌كانن به‌رامبه‌ر ئافره‌تان، به‌ڵكو خودى ژنانیش به‌هۆكارێكى گرنگ سه‌یر بكه‌ین كه خۆیان به‌شێكن له توندوتیژییه‌كانى به‌رامبه‌ریان و پێكه‌وه كارى جدیان نه‌كردووه بۆ قۆستنه‌وه‌ى هه‌له‌كانى به‌رده‌میان.
ـ چونكه، راسته ساڵانه ((25ى نۆڤێمبه‌ر)) دیارى كراوه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌و راستییه‌شدا بنێین له‌گه‌ڵ ئازاردان و چه‌وساندنه‌وه‌یان، ئه‌مرۆ ژنان له لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتدان و شان به‌شانى پیاوان، كۆمه‌ڵگا به‌رێوه ده‌به‌ن.
ـ هه‌روه‌ها، ئه‌مرۆ ژنانیش وه‌ك پیاوان وه‌زیرن و ئه‌ندام و سه‌رۆكى په‌رله‌مانن ته‌نانه‌ت كه‌سى یه‌كه‌مى حزبه‌كانن و مامۆستا و پزیشك و ئه‌ندازیارو خاوه‌نى رێكخراو كۆمپانیان، كه ده‌كرێت هه‌ر خۆیان ببن به پارێزه‌رى مافه‌كانیشیان.
ـ ئه‌مانه هه‌مووى دڵخۆشكه‌رن به‌ڵام هێشتا ژنانێك هه‌ن كه ده‌ستیان نه‌گه‌شتووه به مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان به‌تایبه‌ت له بوارى خوێندن و چوونه نێو ژیانێكى شایسته، كه هه‌ندێ كات عورف و عاداتى دژ‌و ته‌فسیرى هه‌ڵه بۆ ئایه‌ته پیرۆزه‌كانى قورئان به‌بیانوو ده‌هێنرێنه‌وه بۆ چه‌وساندنه‌وه و ئازاردانى ره‌گه‌زى مێ له كۆمه‌ڵكادا.
ـ ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌سێكى وه‌ك ((پرۆفیسۆر موسته‌فا زه‌ڵمى)) كه بلیمه‌تى بوارى شه‌ریعه‌ت و قانوون بوو، و پیاوێكى ئایینى دیارى كۆمه‌ڵگاش بووه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئایه‌ته پیرۆزه‌كانى قورئان پێی وایە:. ژنان له پیاوان وردتر‌و عاقڵترن بۆ زۆرێك له بابه‌ته گرنگه‌كانى ژیان.
ـ كه‌واته گه‌شتنى زۆرێك له ژنان به لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵات و شوێنه گرنگه‌كان له لایه‌ك، له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاو میدیاى نوێ و كرانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵكا هه‌لێكى باشى له‌به‌رده‌م ئافره‌تان ره‌خساندووه، به‌جۆرێك كه بتوانن توندتیژییه‌كان به‌رامبه‌ریان راگرن و چى دى به‌چاوى به‌زه‌یی و ((زه‌عیفه‌وه)) سه‌یر نه‌كرێن.