کۆرۆنا چی پێكردین؟

17/03/2020 - 21:24 نشر في وتار

کۆرۆنا چی پێكردین؟

 

 

کۆرۆنا ئەو ڤایرۆسەی کە چاوەڕوان نەدەکرا ئاوا بە زووی بەجیهاندا بڵاو ببێتەوە، و ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا گەورە زلهێزەکانی جیهان سه‌رقاڵ بن و پێش بڕکێ بکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆی.

به‌ڵێ بێگومان ئه‌مرۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەته‌ ئه‌و ئەوڕووداوە مێژوییەی کە چەندین ڕووداوی جیاواز دیكه‌ به‌دوایدا بێت.له‌ گرنگترینیان:

 

١..بۆنەو مەراسیمە ئاینیەکانی ڕاگرت و مزگەوت و کڵێساو جێگا ئاینیەکانی بەجۆرێک داخست، کە زۆر شوێن لە مێژووی خۆیدا ئەمە یەکەم جارە بەم شێوەیە ببینرێت و، ئەم ڕووداوە بەم شێوەیە تۆماربکرێت، بۆ نموونه‌ داخستنى كه‌عبه‌ى شه‌ریف.

 

٢..بازاڕو دراوی بەجۆرێک لاوازکرد ،کە کاتێکی زۆری دەوێت بۆ بنیات نانەوەیان، کەئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا ڕوویداو زیانی بەژێرخانی چەندین وڵاتی گەورەی جیهان گەیاند.

و پێ ناچێت وا به‌خێرایش وڵاتانى زه‌ره‌رمه‌ند بكه‌ونه‌وه‌ سه‌ر سكه‌ى ئابورى پێشوویان.

 

٣..ئەوجۆرە وەرزشەی بە ملیۆنان کەس بەتامەزرۆییەوە سەیری دەکەن و ،بۆی کۆدەبنەوە کۆرۆنا ڕایگرت و هەموو چالاکیە وەرزشیەکان لە خولە بەهێزەکانی ئەوروپاو خولە ناوخۆیەکانی وڵاتان ڕاگیران، ئەمەش دەبێتە یەکەم ڕووداو لەمێژودا کەئاوا بەفراوانی خولە وەرزشیەکان ڕاگیرێت..

 

٤..کۆرۆناتوانای تەندروستی وڵاتان تاقی دەکاتەوە، لە رووى چۆنییه‌تى به‌رگرتن و چارەسەرکردن و ڕوو بەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە..

 

٥..کۆرۆنا ئەمنیەتی وڵاتان و باری ئاسایشی حوکمەت و وڵاتان تاقی دەکاتەوە ،کەتاچەند توانای هێزی ئەمنی و ئاسایش هەیە لە دزەنەکردنی نەخۆشیەکەبۆ ناو وڵاتەکەیان..

 

٦..کۆرۆنا لایەنی هۆشیاری هاوڵاتیان و مرۆڤایەتی دەپێوێت ، لە پابەند بوونیان بە هۆشیاری و خۆپاراستنیان لە ڤایرۆس و نەخۆشیە گوازراوەکان،بەجۆرێک چەند هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنمایەکانەوە ئەوەندە ڤایرۆسەکە توانای گەشە کردنی هەبووە.

 

به‌ڵێ، كۆرۆنا زۆر شتى دیكه‌ى كرد كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه‌ راگرتن و نه‌كردنیان مه‌حاڵ مه‌حاڵ بوو، وه‌كو ئه‌وه‌ى هه‌رچه‌نده‌ وه‌رزى گه‌شت و سه‌یرانه‌ و هاوڵاتیانى كوردستان ته‌نها ئه‌م مانگه‌یان هه‌بوو بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ڵام كۆرۆنا رایگرت.. كۆرۆنا مزگه‌وته‌كانى كوردستانى داخست، تاقیكردنه‌وه‌ و خوێندنى راگرت، كۆرۆنا ده‌وامى حكومى و ئه‌هلى راگرت، كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌ حزبییه‌كانى راگرت و ته‌نانه‌ت كۆبونه‌وه‌ى گرنگى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش كرد به‌ ئۆنلاین.