کورت و پوخت لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا

23/01/2020 - 16:46 نشر في وتار

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دەسەڵاتدارانی بەغداد بەشیعەو سونەوە ،،بەئیسلامی وعلمانیەوە سیخانخن بە نەعرەتەی شۆڤێنی و چاویان بەگەشەکردن و لەسەر پێ وەستان و دەسکەوتەکانی هەرێم هاڵنایات، مانەوە لەگەڵ عێراق و چاوەڕێی بەدیهێنانی مافەکانمان جگە لە خۆخەڵەتاندن هیچی دی نیه‌، ئەمە بەشەکەی پەیوەست بەناوەند، بۆیە لە مەسەلەی(پێشمەرگە،پارەی گەنمی جوتیاران،بودجە وبەشی هەرێم،مادەی ١٤٠ وناوچە کێشەلەسەرەکان،ناردنی دەرمان)دەستی دەستیمان پێدەکات.

بەشەکەی لەمەڕخۆمان کورد واتەنی(خوا بۆ هەموو زاڵمێک زەواڵێک دەنێرێت)، چونکە حکومەتی هەرێم ستەمکارەو ستەم لەمیلەتی خۆی دەکات و ناشەفافە و بەزەبری پارەو هێزو ساختەکاری هەڵبژاردن وگەندەڵی درێژە بەتەمەنی خۆی دەدات،ئەوەتا خوا کۆمەڵێ دەسەڵاتداری پاتاڵی بەغدای بۆ کردونەتە مڵۆزم،کە تادوێنێ لەشاخەکانی کوردستا ن وهەرێم داڵدەمان دابوون،ئێستا لەلوتکەی بێ منەتی لەگەڵ کورد مامەڵە دەکەن.

خۆتان چاک بکەن دەسەڵاتدارانی هەرێم ئینجا بزانن چەند ڕوسوور و پشت قایم دەبن بەرامبەر بەغدا کاتێ کەگەل لەپشتان بێت،کەئێستا لەهەموو کات زیاتر میلەتەکەتان بێ متمانەیە بەرامبەر حوکمڕانی شکستخواردوتان.