بەهای دیناری عێراقی و کڕینی دۆلارو زێڕ

07/01/2020 - 18:15 نشر في وتار

هێرش حه‌سه‌ن

دراو هەرشتێکە کە ئەرکی دراوڕاپەڕێنێت و ئەرکەسەرەکیەکانی دراوبەجێ بهێنێ کە پێوەرێکەبۆئاڵوگۆڕکردن وپێوەری بەهاو یەکەیە بۆحسابکردن.
ئەمە پێناسەیەکی سەرەتایی وسادەبوو بۆدراو .
٭٭ڕۆڵی ئابووری و ژینگەی کارو سیاسەت لەسەرئابووری وبەهای پارە چین.
لەکۆنەوە وتراوە ئابووری وسیاسەت دووڕوی دراوێکن
بەمانایەکی تر سیاسەتێکی دروست بەرهەمەکەی ئابوورییەکی بەهێزە ، بەپێچەوانەشەوەئابوورییەکی بەهێز وهەمەجۆر لەخزمەت سیاسەت ودەسەڵاتدارانی سیاسیە بۆبەڕێوەبرن.
گومانی تێدانیە تاژینگەی کۆمەڵایەتی وسیاسی لەباربێت لەهەرشوێن جێگەو حکومەتێدا دەرفەتێکی باش ئەڕەخسێنێت بۆ گەشەی ئابووری و وەبەرهێنان و ئابوورییەکی پێشکەوتوو .
٭٭٭٭چی بەهای پارە دیاری دەکات .
هەروڵاتێک کەچوارچێوەو ئاڵای هەبێ دراوی تایبەت بەخۆی هەیەو سیاسەتی نەختینەیی ئەوڵاتەلەڕێگەی بانکی ناوەندییەوە سەرپەرشتی دەکات بەڵام هۆکار گەلێک هەن کە بەهای دراوی هەروڵاتێک دیاری دەکە ن جگە لەدەستێوەردانی دەوڵەت بۆدیاری کردنی بەهای دراو
لەگرنگترین ئەوهۆکارانە کەکاریگەریان هەیە لەسەربەهای دراوبریتین لە:
-بەهێزی سیاسەت وپێگەی سیاسی و سەقامگیری سیاسی ئەووڵاتە .
-بەهێزی ئابوورییەکەی.
-یەدەگی وڵاتان لەوپارەیە.
-ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێودەوڵەتی بەوپارەیە.
-داواکاری بۆشمەک وگەشت بۆئەووڵاتە لەگەڵ سایکۆڵۆژی عامی ئەووڵاتە کاریگەری لەسەر بەهای دراو هەیە.
٭٭٭دیناری عێراقی وبەهاکەی بەرامبەر دۆلار
هیچ هەڵناگرێ شرۆڤەی ئەوتۆشی ناوێ چونکە عێراق دۆخی سیاسی ئابووری و کۆمەڵایەتی وپەیوەندییە هەرێمی ونێودەوڵەتیەکانیشی لەخزمەتی نین بۆبەرزی واستقراری بەهای پارەکەی .
٭٭٭لێدوان وبڕیاروگرژی سیاسی وکاریگەرییەکانی لەسەربەهای دراو:
ئابووری وبۆرسە دەست لەملانی دۆخی سیاسی واستقراری سیاسین هەربڕیارێکی سیاسی دەدرێ کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەرجوڵە و چالاکی ئابووری وبەهای پارە جائەوقەرارو بڕیارانە لەلایەن وڵاتێکی زلهێز ی ئابووریەوە بێت کاریگەرییەکی زیاترە.
وەئەم کاریگەرییە بۆعێراق زیاترە چونکە یەک سەرچاوەی داهاتی هەیە ئەویش نەوتە ،وە ژێرخانی ئابووری وپیشەسازی وکشتوکاڵ وخزمەتگوزاریەکانی لەحاڵەتی سفردایە ، وە یەدەگی لەپارەی بیانیش بەرەوکەم بوونەوە ئەچن و وە شڵەژاوی دۆخیم سیاسی وڵات وفەراغ و نەبوونی حکومەت هێندەی تر کاریگەرییەکانی زیاتر کردوە.
٭٭٭٭خەڵک بۆپەنابۆکڕینی زێڕو دۆلار ئەبەن
لەئابووریدا ئەڵێت لەکاتی هەڵاوساندا کەنرخ بەرزەو بەهای پارە دائەبەزێت خەڵک بۆپاراستنی بەهای پارەکەیان پەنابۆکڕینی زێڕوزیو زەوی ودراوی گرانبەهائەبەن.
پرسیارەکە ئەوەیە
ئایادۆخی سیاسی وئابووری عێراق بای ئەوەندەیە لەم کاتەدا پارەی عێراقیت پێ بێت و بنی لیفەکانی پێ پڕکەیت بێگومان نا، چونکە ئەوەی ئەگوزەرێ هەموودژەلەگەڵ استقراوئابووریەکی گەشەکردو سەرەڕای هەڕەشەی سزای ئابووری و وە ناڕوونی دۆخەکە و دیارنەبوونی ئەوسەر.
لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەکانی بانکی ناوەندی وتەداخلی نەبوایە لەبازاڕی گۆڕینەوەدا دەمێک بوو بەهای دیناری عێراقی بەهای زیاتری لەدەست دابوو. بۆیەبەناچاری خەڵک ودانیشتوان زێڕو دۆلاریان پێ باشترە بۆهەڵگرتنی تا دینار
چونکە زێڕ دەگمەنە و بەهایەکی جیهانی هەیە و دۆلاریش ئەمریکا خاوەنیەتی و بەهای دیناریش لەبێ بەهایدا خۆی حازر کردوە بۆزیادکردنی سفری تر.