ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەر منداڵەکانتان!

14/12/2019 - 11:14 نشر في وتار

هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر

ئۆپراسیۆنی هەڵکوتانە سەر منداڵەکانتان لە بەیانیەکی زودا و لابردنی بەتانی لە سەعاتی سفرا و ئامادەکردنێکی ناتەندروست و نازانستی بە ناوی ئامادە بوون بۆ باخچە و قوتابخانەکان، یەکێکە لە ترسناکترین ئۆپراسیۆنەکانی دنیا ،

بەخێرایی لەبەر کردنی جل و بەرگی منداڵ و راکێشانی قۆڵی قەمسەڵە و لەسەر ئاخنینی کڵاو لەسەری منداڵ بەخێرایی و توندکردنی ملپێچ و لە کۆڵنانی جانتایەکی شەش حەوت کیلۆیی مەگەر هەر تەنها ئەو هێزانەی سوپا بتوانن ئەنجامی بدەن کە مەشقێکی قورسی ماسولکەیی و ژیهنیان کردووە و بۆ شەڕ دەبرێن ، نەک منداڵێک کە بەرەو قوتابخانە بەڕێ بکرێت ،

دایک و باوکێک کە شەوان لە گەڕان و پیاسە و دەمەتەقێی ماڵان و دراما و سێڵفی گرتنی پێڵاو و مارکێت و کوپ کڕین و گوڵەبەڕۆژەتروکان و موناقەشەی سیاسی و ڕیاڵ و بەرشە بێزار نابن و زوو ناخەون تا بەیانی زوو منداڵەکەی بە ئاگا بهێنن و نانێکی باشی بۆ ئامادە بکەن و بە جوانی و ئارامی بیگۆڕن ، حەتمەن دایک و باوک نین

هەموو دایک و باوکەکان منداڵەکانیان خۆشدەوێت بەڵام زۆرینەی دایک و باوکەکان نەزانن بە پەروەردەکردن ، پەروەردە کردنی منداڵ هونەرە