زەنگی مەترسیدار بۆ سەر هەرێمی کوردستان

16/11/2019 - 16:44 نشر في وتار

نایف شێخانی

گۆڕینی دەستوری عێراق
لەڕێگای نێردەی بریتانیا و ئەمریکا و هەندێک کەسایەتی عێراقی ڕێکەوتون لەسەر گۆڕینی دەستور و سیستەمی سیاسی لە عێراق ، کە کار ئەکەن بۆ ئەوەی لێژنەیەکی ڕاوێژکاری عێراقی تایبەت دروست بکەن لە پسپۆرانی یاسای دەستوری و یاسای نێودەوڵەتی بۆ دانان و نوسینەوەی دەستورێکی نوێ بۆ عێراق .

کە دەستە ڕاوێژکاریەکە ئەتوانن سوود مەندبن لە دەستورە کۆنەکەی عێراق ساڵی ۱۹۲٥ یان دەستورەکانی تری جیهان وەکو دەستوری ئەمریکی ، بریتانی ، فرنسا ، کندی . وە ئەبێت نوسینەوەی دەستورەکە لە ۹۰ ڕۆژ تێنەپەڕێت .

لەپاشان دەستورە نوێیەکە دەخرێتە بەردەم لێژنەیەکی یاسایی تایبەت کە لەلایەن گەلی عێراقەوە هەڵئەبژێردرێت بۆ لێکۆڵینەوە لێی تاوەکو بزانن ئەو دەستورە نوێیە ئەگونجێت لەگەڵ داواکاریەکانی ئێستای هاوڵاتیان کە قوربانیان بۆ داوە بۆ ئاییندەی عێراق ، لەپاشان ئەگەر هەردوو لێژنەکە ڕەزامەند بوون لەسەری ئەوا ئەخرێتە بەردەم هاوڵاتیان بۆ دەنگ دان لەسەری لە ڕێگای ڕیفراندۆم ، ئینجا جێبەجێ کردنی .

وە سیستەمی سیاسی عێراق ئەگۆڕن لە یەکێتی پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ناوەند مەدەنی و نیمچە علمانی ، وە ڕێگر ئەبن لە هاتنە ناوەوەی دەستوور لە هەر بەندێک تایبەت بێت بە ئیسلام و ئیسلامی سیاسی ، وەتیایدا ئیسلام و سیاسەت لێك جیائەکەنەوە .

وا پێشبینی ئەکرێت هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێننەوە و سیستەمی مرکزی ناوەندی تیایدا جێبەجێ ئەکرێت بۆیە پێویستە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتداران بەخۆکەون تا کار لە کار نەترازاوە .