دەربارەی پێشمەرجەکانی بەنیشتیمانیکردنی پێشمەرگە

14/11/2019 - 15:36 نشر في وتار

ئه‌بوبه‌كر كاروانى

مەسەلەی بەنیشتمانی کردنی هێزی پێشمەرگە تاکو ئێستا نەبۆتە پرسێکی جیدی دەسەڵات لەکوردستاندا،هێندەی موجامەلەی داوای هاوپەیمانە نێو دەوڵەتیەکانە،بەوئەندازە تا ئەم ساتە وەختەو بەگوێرەی زانیاری وئاگاداری ئێمە،ڕانگدانەوەی بوونی ئیرادەیەی نیشتمانیی بەبڕشت وپێداگرنیە.بەنیشتمانی کردنیش واتاو ئاماژەکانی ڕوونن،تەنها بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی هەفتاو هەشتا نایەتەدی ، بەڵکو چەندین هەنگاوو بڕیاری بوێرانەی دەوێت لەوانەش:
١قەدەغەکردنی بێ ئەملاو ئەولای کاری حیزبی لەنێو هێزە چەکدارەکاندا.
٢دوورخستنەوەی هێزەکە لەسیاسەت وململانێ سیاسی وحیزبیەکان وجێکردنەوەی ئەمە لەدەستوردا.
٣دەرگاکردنەوەی کۆلیژە سەربازییەکان بەڕووی هەموو ڕۆڵە کانی نیشتماندا،بەمەرجی یەکسان وکۆتایی هێنان بەودۆخەی ئێستا کەچەندین توێژ لەسۆنگەی ئینتیمای سیاسی یاخود بێ ئینماییەوە بۆیان نیە لەو کۆلیژانەدا بخوێنن!!!
٤قەدەغەکردنی ئەندامانی هێزە چەکدارەکان وپێشمەرگە لەبەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا،بۆئەوەی هێزێ بێت دووربێت لە ململانێی سیاسی ووەلائی تەنهاو تەنها بۆ نیشتمان بێت. ئەم خاڵە پێشمەرجێکی دیموکراسی وهەڵبژاردنی پاکیشە لەهەرێمدا .لاشم سەیر بوو ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو لەسۆنگەی بێ ئاگایی لەم مەسەلە یاخود هەندێ بەرژەوەندی کاتی خۆی ، لەقۆناغی ڕابردوودا ئەم پرسە گرنگەی نەوروژاندو بەرگری لێ نەکرد.کەئەگەر ئەمە سەری بگرتایە مەسەلەی یەکگرتنەوەو ڕێکخستنەوەی هێزەکانی هەفتاو هەشتاش ئاسانتر دەبوو.بەحوکمی ئەوەی بەدانپیانانی بەرپرسی هێزەکانی هەفتالە بەردەم پەڕلەمانتاراندا، ئەم دووهێزە لەبنەڕەتدا بەمەبەستی هەڵبژاردن دامەزرێنراون.بەشێ لە زەبردان لە ناوبانگی پێشمەرگەش هەرلەم میانەوە بووە،بەحوکمی تێکەڵاو بوونی ئەم ناووهێزانە بە ساختەکردنی هەڵبژاردنەکان،کەئەوەش زوڵمێکە لە ناوی پێشمەرگەو خەڵکە نیشتمانپەروەرەکەی نێو ئەو دووهێزەش کراوە.
٥پەیڕەوکردنی سەربازگیری بەزۆر ئەگەر بۆماوەی چەند ساڵێکی دیاریکراویش بووبێ.٦ داڕشتنی بەرنامەیەکی تێرو تەسەلی پەروەردەی نیشتمانی هێزەکەو عەقیدەیەکی سەربازی نوێ.