به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنن كه‌ به‌ داهاتى نه‌وت ده‌توانێت موچه‌ى ته‌واوه‌تى فه‌رمانبه‌ران بدرێت

19/04/2016 - 17:56 نشر في وتار

 

نه‌وت كه‌ ئێستا تاكه‌سه‌رچاوه‌ى داهاته‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ئیستا نه‌ك موچه‌ى ته‌واوه‌تى فه‌رمانبه‌ران ناتوانێت كه‌متر له‌نیوموچه‌كه‌ش دابین بكات ، سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه‌ سروشتیه‌كانى په‌رله‌مان ده‌لێت به‌به‌ڵگه‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنین كه‌ داهاتى نه‌وت ده‌توانێت موچه‌ى ته‌واوه‌تى فه‌رمانبه‌ران بدات نه‌ك به‌خشته‌ نوێكه‌ش به‌ڵام داهاته‌كانى كه‌س نازانێت بۆكێیه‌و ده‌كێته‌ گیرفانى كێوه‌ ، هه‌ندێك له‌ شاره‌زایانى بواره‌كه‌ش ده‌لێت ئه‌و یاسایه‌یى كه‌ له‌ساڵى 2007 ته‌وه‌ ده‌رچوه‌و تایبه‌ته‌ به‌و پرسه‌ ، هیچى لێ جێ به‌جێ نه‌كراوه‌ و تابه‌و جۆره‌ى ئیستاش مامه‌ڵه‌ به‌نه‌وته‌وه‌ بكرێت هه‌رگیز داهاته‌كه‌ى شه‌فاف نابێت.