ئۆکرانیا: سوپای رووسیا 19 هەزار و 500 سەربازی لێ کوژراوە

11/04/2022 - 12:10 نشر في هەواڵەكان

سوپای رووسیا لە هێرشەکەیدا بۆ سەر ئۆکراینا، "١٩ هەزار و ٥٠٠ سەرباز، ١٥٤ فڕۆکە، ١٣٧ هێلێکۆپتەر و ٧٢٥ تانکی لەدەستداوە".

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا، زانیاری سەبارەت بە زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ شوبات-١١ی نیسان راگەیاند.
بەپێی راگەیاندراوەکە، سوپای رووسیا کە هێرشی کردووەتە سەر ئۆکراینا، ١٩ هەزار و ٥٠٠ سەربازی کوژراون، ١٥٤ فڕۆکە، ١٣٧ هێلیکۆپتەر و ٧٢٥ تانک، هەزار و ٩٢٣ زرێپۆش، ٣٤٧ تۆپهاوێژ، ١١١ راجیمە و ٥٥ سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی تێکشکێندراوە.

هەروەها راشگەیەندراوە کە هێزەکانی رووسیا هەزار و ٣٨٧ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، حەوت کەشتی و بەلەمی نیمچەخێرا، ٧٦ تانکەری گواستنەوەی سووتەمەنی و ١١٩ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەدەستداوە.