روونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانەوە

25/11/2021 - 23:37 نشر في كوردستانی

ئه‌نجوومەنی ئاسایشی ھەرێم ڕایگه‌یاند: ھێزێکی فەرمی به‌بڕیاری دادگا هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە داوه‌ به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی رووبەڕووی ھێزەکە دەبنەوە و کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ی ١١ی ٢٠٢١ ھێزێکی فەرمی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و سەروەریی یاسا بۆ دەستگیرکردنی داواکراو (موراد کانی کوردەیی) لە شاری رانیە بەشێوەیەکی مەدەنی و یاسایی ئەرکی دەستگیرکردنی ناوبراویان پێسپێردرا، لەکاتی جێبەجێکردنی بڕیارەکە موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی کە لەگەڵیدا بوون رووبەڕووی ھێزەکە دەبنەوە کە لەکاتی ئەرکدا بوون بۆ جێبەجێکردنی سەروەری یاسا، کارمەندێکی ئەمنی بە ناوی (شامل زرار ئیسماعیل) شەھید دەکەن و سێ کەسی تریش بریندار دەکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: لەئەنجامی وەڵام و دەستپێشخەری یاساشکێنان و ھەڵھاتوان موراد کانی کوردەیی و دوو لە پاسەوانەکانی دەکوژرێن.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: لێرەوە بۆ رای گشتی رووندەکەینەوە دەزگا ئەمنییەکان بەدواداچوون دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ھەموو ئەو تۆمەتبارانەی پەیوەستن بەم رووداوەوە و لەدادگا ھەڵھاتوون و سەرجەم تۆمەتباران راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری دەکرێن.


Failed to connect to MySQL: Access denied for user 'speda_2020'@'localhost' (using password: YES)