دیجیتال میدیای سپێده
رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى رایگه‌یاند: كه‌مرۆڤایه‌تى توشى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كهگهورهتربێت له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه.
تیدروس ئه‌دهانوم گیبریسیۆس، به‌رێوه‌به‌رى گشتى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ئاشكرایكرد: به‌هۆى ئه‌و حاڵه‌ته لهناكاوانهى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌جیهاندا، مرۆڤایه‌تى خه‌ریكه توشى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره ده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كهگهورهتره له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه.
گیبریسیۆس راشیگه‌یاند: له‌راستیدا هیچ ژماره‌یه‌كى زۆرى حاڵه‌ته‌كانى له‌ناكاوى وه‌ك ئێستامان نه‌بینیوه، وئه‌م قوناغه جیاوازتره وتووشى مه‌ترسییه‌كى گه‌وره بوینه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: كهلهئێستا دا مرۆڤایه‌تى توشى قه‌یرانى كه‌ش وهه‌وا و رووداوه سروشتییه‌كان وململانێكان وبڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوه‌ته‌وه.